رۆژێك پشووی فەرمی راگەیەنرا

سبەینێ پێنجشەممە بە بۆنەی ساڵیادی تاوانی ئەنفال لە شارۆچكەی خورماتو کرایە پشووی فەرمی.

قایمقامی شارۆچکەی خورماتوو ڕای دەگەیەنێت، بە بۆنەی یادی تاوانی ئەنفال، ئەنجومەنی شارۆچکەی خورماتوو، بڕیاریدا سبەی پێنجشەممە 13/4/2017 بکات بە پشووی فەرمی.

شەلال عەبدول، قایمقامی خورماتوو، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی شارۆچکەی خورماتوو، بڕیاریدا سبەی پێنجشەممە بە بۆنەی یادی تاوانی ئەنفال، بکرێت بە پشووی فەرمی لە دامودەزگا حکوومییەکانی سنووری شارۆچکەی خورماتوو، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان".

قایمقامی خورماتوو، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: ”ئێمە ساڵانە لە ڕۆژی یادی تاوانی ئەنفال، چالاکی و مەراسیمی تایبەت بەو ڕۆژە ساز دەدەین و ئەمساڵیش لە بەر ئەوەی 14/4/2017 دەکەوێتە ڕۆژی ھەینییەوە، بۆیە سبەی پێنجشەممە، چالاکییەکانی یادی تاوانی ئەنفال لە خورماتوو دەست پێدەکات".




PM:03:13:12/04/2017