سبەینێ پێنجشەممە بە بۆنەی ساڵیادی
تاوانی ئەنفال لە شارۆچكەی خورماتو کرایە پشووی فەرمی و لە هەرێمی کوردستان دەوام
ئاساییە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی
وەزیران ڕایگەیاند ڕۆژەکە بەر هەینی دەکەوێت و هیچ ڕۆژێکیش بەو بۆنەیەوە ناکرێت بە
پشوو.
ئەمڕۆ شەلال عەبدول قایمقامی خورماتوو
ڕایگەیاند "ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی شارۆچکەی خورماتوو، بڕیاریدا سبەی
پێنجشەممە بە بۆنەی یادی تاوانی ئەنفال، بکرێت بە پشووی فەرمی لە دامودەزگا
حکوومییەکانی سنووری شارۆچکەی خورماتوو، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان".
قایمقامی خورماتوو، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: ”ئێمە ساڵانە لە ڕۆژی
یادی تاوانی ئەنفال، چالاکی و مەراسیمی تایبەت بەو ڕۆژە ساز دەدەین و ئەمساڵیش لە
بەر ئەوەی 14/4/2017 دەکەوێتە ڕۆژی ھەینییەوە، بۆیە سبەی پێنجشەممە، چالاکییەکانی
یادی تاوانی ئەنفال لە خورماتوو دەست پێدەکات".