دەنگۆی مردنی فەرهاد پیرباڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاودەبێتەوە
و سپیش ڕاستی هەواڵەکە ئاشکرا دەکات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی ڕاگەیاند "ماوەیەکە هەڕەشە لە د
فەرهاد پیرباڵ دەکرێت و پێشتریش ئاشکرا کرا و ئەمڕۆش لەلایەن چەند چەکدارێکەوە
هێرشی کرایە سەر".
سەرچاوەکە وتیشی "زیان بەر سەری دکتۆر فەرهاد کەوتووە بەهۆی ئەو
لێدانەوە بەڵام هەواڵی کۆچی دوایی دکتۆر دوورە لە ڕاستییەوە و بە هیواین تەندروستی
جێگیرتر بێت".
لە یەکەم لێدوانیدا دوای بریندارکردنی فەرهاد پیرباڵ ئەمشەو
ئاشکرایکرد کە لەلایەن دوو چەکدارەوە لە بەردەم پارێزگای هەولێر لێیدراوە، هەروەها دەڵێت کە کۆمپیوتەرەکەی دوێنێ شەو دزراوە و بەرهەمی ماندووبونی حەوت ساڵ کارکردنی تێدایە.
وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمیش ڕایگەیاند "سهبارهت به رووداوی
هێرشكردنه سهر د. فهرهاد پیرباڵ له رۆژی چوارشهممه 12/4/2017 له ههولێر,
بە گشت لایەک رادەگەیەنین کە بهرێز سهرۆكی ههرێمی كوردستان ئاگاداری ئەم
بابەتەیە و دڵگرانه بهو رووداوه و دهزگا پهیوهنددارهكانی راسپاردووه ئهنجامدهرانی
هێرشهكه دهسگیر بكهن ، بۆ ئەوەی بدرێنه دادگە، تا به پێی یاسا ئیجرائاتیان
لهگهڵدا بكرێ".
لەگرتەیەکی ڤیدیۆیدا دوو
چەکدار لەناوجەرگەی شاری هەولێر لە رۆشنبیری ناسراو و مامۆستای زانکۆ د. فەرهاد
پیرباڵ دەدەن.
وەک لە ڤیدیۆکەدا
دەردەکەوێت دوو چەکدارەکە جلی مەدەنیان لەبەردایە و بە دەسکی دەمانچەو لێیدەدەن و
دوای ئەوە دەکەوێت سەر زەوی بە قۆناغی کڵاشنکۆف لێیدەدەن.
ئەو
گرتە ڤیدیۆییە ئەم ئێوارەیە ٤/١٢ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاکراوەتەوە.