لە هەولێر خۆپیشاندان دەکرێت
بڕیارە پاش نیوەرۆی ئەمرۆ لە شاری هەولێر دژی هێرشكرنە سەر فەرهاد پیرباڵ، بە دەستپێشخەری تۆڕی هەماهەنگی رێكخراوەكان و تۆری رێكخراوە مەدەنییەكان گردبوونەوەیەك بەڕێوە دەچێت.
سیروان گەردی سەرۆكی تۆڕی هەماهەنگی رێكخراوەكان رایگەیاند: وەك ئەركێكی مرۆڤایەتی دژی هێرشكردنە سەر دكتۆر فەرهاد پیرباڵ نوسەر و مامۆستای زانكۆ، كە لەلایەن دوو چەكدار ئەنجامدراوە، بۆ ئیدانەكردنی ئەو روداوە ئەمرۆ گردبوونەوەیەك بەرێوە دەچت.
سەرۆكی تۆڕی هەماهەنگی رێكخراوەكان وتیشی: ئەمڕۆ 13ی نیسانی 2017 كاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆ لەبەردەم پاركی شانەدەر گردبوونەوەیەك بەڕێوە دەچێت، داوا لە هاوڵاتیان و رۆشنبیران دەكەین ئامادەبن بۆ مەبەستی ئیدانەكردن و هەڵوێست وەرگرتن دژی ئەم ڕوداوە قێزەونە.
AM:11:41:13/04/2017