"بارەگایەكی حیزبیی لە كەركوك سوتێنرا"
ئەمرۆ حزبی توركمان ئیلی لە شاری كەركوك ڕایگەیاند، یەكێك لە بارەگاكانیان لە ناوچەی یەحیاوای سەر بە ناحیەی لەیلان سوتێنراوە.
لەمبارەیەوە عەمید سەرحەد قادر، بەرێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركوك بە (خەڵك)ی وتووە: ئەو شوێنە بارەگا نەبووە، بەڵكو خانوویەك بووە خوێندكاران و قوتابیانی توركمانی تێدا بووە.
وتیشی" تائێستا نازانرێت هۆكارەكەی چیە، بەڵام پێدەچێت شۆرتی كارەبا بێت یان كەسانێك بیانەوێت دووبەرەكی و ئاژاوە دروست بكەن، بەتایبەتی لە ئێستادا بەرەكی توركمانی بەهۆی هەڵكردنی ئاڵاوە رەخنەیان لە هەندێك شت هەیە".
PM:03:23:15/04/2017