عیزه‌ت سابیر: ئایا ژمارەی نەخۆش بەخێرایی زۆردەبێت؟

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان بە تەنزەوە باس لە زۆری دەرمانخانەکان دەکات و پێی وایە لە ژمارەی نانەواخانەکان زۆرترن.
عیزه‌ت سابیر، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک  ئاماژە بەوە دەکات ماوەیەکە لە هەرێمی کوردستان بە گشتی و لە شاری سلێمانی بە تایبەتی دیاردەی زۆربونی ژمارەی دەرمانخانەکان بە دیدەکرێت دەڵێت "خەریکە وای لێدێت ژمارەی دەرمانخانە زۆرتر بێت لە ژمارەی نانەواخانە".

هەروەها دەپرسێت "ئایا ژمارەی نەخۆشەکان بە خێرایی زۆر دەبن یان فرۆشتنی دەرمان قازانجی زۆرە؟ هیوادارم هیچیان ڕاست نەبێت".




PM:09:21:15/04/2017