ئه‌مشه‌و كاتژمێر 7:30 له سنوره‌كانی نێوان پشده‌ر- ئێران ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ڕ له لایه‌ن سوپای پاسداران به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله دران و، به‌و هۆیه‌وه دوو كۆڵبه‌ڕ به سه‌ختی بریندار بوون.
برینداری یەکەم، به ناوه‌كانی (ك.ح.م) له دایك بووی 1988 پیشه‌ی كاسب، دانیشتووی شاره‌دێی ڕه‌به‌ن پارێزگای سه‌رده‌شت كه فیشه‌ك به‌ر قاچی كه‌وتووه.
برینداری دووه‌میش به‌ناوی (خ.أ.س) ته‌مه‌ن (20)ساڵ پیشه‌ی كاسب، دانیشتووی شاره‌دێی ڕه‌به‌ن، فیشه‌ك به‌ر سه‌ری كه‌وتووه، پاش برینداربونیان گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ و له ئێستاشدا له ژێر چاودێری ته‌ندروستی دان.
به وته‌ی كه‌سوكاره‌كانیان ئه‌و بریندارانه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ری تر كه ژماره‌كه‌یان زیاتر له 400 كۆڵبه‌ر بووه ویستویانه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی (جگه‌ره) له سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ی ئێران بكه‌ن و پاشان له لایه‌ن سوپایی پاسدارانه‌وه ته‌قه‌یان لێ ده‌كرێت.
ئا: ئەمیرحسن