نرخی دۆلار زیاتر دابەزی

ئەمڕۆ ٤/١٧ ی دراوە بیانییەکان بەرامبەر دیناری عێراقی نرخێکی نوێیان تۆمار کرد و نرخی ١٠٠ دۆلاریش لە ماوەی دوو ڕۆژدا ٢٥٠ دینار دابەزینی تۆمارکردووە.

خاوەنی نووسینگەی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ $ دۆلاری ئەمەریکی بە ١٢٥ هەزارو ٢٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٣ هەزارو ٣٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٥ هەزار و ٦٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٣ هەزار و ٤٠٠ دینار (بەردەوامە لە دابەزین).

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٣ هەزار دینار.




AM:09:51:17/04/2017