ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕۆڵی جه‌لالی سام ئاغا سه‌رۆكی پێشوی دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌رز ده‌نرخێنێت و ده‌ڵێت له ئاینده‌دا به‌رهه‌می هه‌وڵه‌كانی ناوبراو زیاتر ده‌رده‌كه‌ون.
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی سه‌ردانی جه‌لالی سام ئاغا سه‌رۆكی پێشوی دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی كرد له ماڵه‌كه‌ی خۆی له سلێمانی.
دواتریش له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مینداری یه‌كگرتوو رایگه‌یاند جه‌لالی سام ئاغا كه‌سایه‌تیه‌كی ڕاستگۆ و بوێره.
ڕاشیگه‌یاند كه كۆی گشتی قه‌یرانه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به دڵسۆزانی هاوشێوه‌ی جه‌لالی سام ئاغایه, ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه هه‌وڵه‌كانی جه‌لالی سام ئاغا دره‌نگ یان زوو هه‌ر دێنه دی.
جه‌لالی سام ئاغا ماوه‌ی 9 ساڵ سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی بووه‌و له‌ماوه‌ی كاركردنیدا 2720 ڕاپۆرتی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی سه‌رپێچی داموده‌زگاكان داوه‌ته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و 86 به‌رپرس و وه‌زیریشی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ڕوبه‌ڕوی دادگا كردوه‌ته‌وه.