وەزیری پەروەردە ی حکومەتی هەرێم مژدە دەدات بە مامۆستایان کە پارەی هاندانی مامۆستایان تەنها بۆ مانگێک نییە.
وەزیری پەروەردە د. پشتیوان سادق کە ئەمرۆ لە سلێمانییە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕەتیکردەوە دابەشکردنی پارەی هاندانی مامۆستایان تەنھا بۆ یەک مانگ بوبێت، ڕایگەیاند "لەھەفتەی داھاتودا پارەکە بەسەر مامۆستایاندا دابەشدەکرێت".
د. پشتیوان سادق دەربارەی پارەی ڕێکخراوە ئەڵمانیەکە شو وتی"بەھۆی ھەڵە لەلیستی ناوەکان، ھەڵە لەدابەشکردنی ئەو پارەیەدا کراوەو دابەشکردنی پارەکەش کۆتاییھاتوە".
دەربارەی داواکاری خوێندکارانی ١٢ ئامادەیی بۆ بەشداریکردنی سەرجەم خوێندکاران لەتاقیکردنەوەی وزاری ڕایگەیاند، "سەرپەشتیارانی پەروەردەیی بەھۆی مەترسی دابەزینی ئاستی زانستی ڕێگەیان نەداوە ئەو داواکارییە جێبەجێبکرێت".
ئەمڕۆ ١٨ نیسانی ٢٠١٧ پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێم سەردانی سلێمانی کردو بڕیاروایە ژمارەیەک پڕۆژە لە بواری پەروەردە بکاتەوە.