به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، هۆشیار سیوه‌یلی ئاشکرای دەکات کە زۆربەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەگەڵ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستاندا نین.
لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ رۆژنامەی ئاوێنە، هۆشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان وتی "زۆربه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان په‌رله‌مان كارانه‌كرێته‌وه‌و ئه‌مساڵ ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت‌و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش شاندیان پێكهێناوه‌و له‌گه‌ڵ پارتی كه‌وتونه‌ته گفتوگۆ بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم”.
سیوەیەلی لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت" كارانه‌كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان نابێته رێگر له‌ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به‌و پێیه‌ی كه به‌پێی یاسا كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆی هه‌یه ریفراندۆم نه‌ك به‌ته‌نها له‌ناو هه‌رێمی كوردستان به‌ڵكو له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌نجام بدات‌و سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پرۆسه‌یه بكات، ئه‌و وتی "سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك شاره‌زا‌و پسپۆڕی ئه‌و بواره گفتوگۆی كردوه‌و ئه‌وه ساغ بۆته‌وه كه له‌ڕوی یاساییه‌وه ده‌كرێت ریفراندۆم به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێت”.
سیوه‌یلی رونیشیكرده‌وه هاتنی یه‌كێك له‌راوێژكاره باڵاكانی تره‌مپ كه له‌هه‌مانكاتدا زاواشیه‌تی بۆ لای بارزانی، به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا‌و راسته‌وخۆ پشتیوانی تره‌مپ‌و ئیداره‌كه‌یه‌تی له‌ناوبراو.