خشتەیەكی نوێی كارەبا ڕاگەیەنرا

خشتەی دابەشكردنی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان گۆڕانكاری تێدا كرا و مۆلیدە ئەهلیەكان لە چواری پاش نیوەڕۆوە كارەبا دەدەن.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی كەوێنەیەكی دەست "سپی" كەوتووە، هاتوە "هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی ئاگادار دەكەینەوە كە لە 17ی نیسانەوە خشتەی كاركردنی مۆلیدە ئەھلییەكان گۆڕانكاری تێدا كراوە".
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتوە لەو كاتە دیاریكراوەوە ڕۆژانە كاركردنی مۆلیدە ئەهلیەكان لەكاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆ دەست پێدەكات بۆ یەكی شەو، بۆیە لەمەودوا مۆلیدە ئەهلییەكان بەپێی ئەو كاتە دیاریكراوە كارەبا بەهاوڵاتیان دەدەن.
 خشتەی پێشتری كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان لەكاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆوە دەستی پێدەكرد.




PM:02:21:18/04/2017