ئاگر لە بەشە ناوخۆییەکی کوڕان لە سلێمانی کەوتەوە

کاتژمێر شەشی ئێوارە ئاگر لە بەشە ناوخۆییەکی کوڕان لە قلیاسانی شاری سلێمانی کەوتووەتەوە و ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا و زەرەر و زیانیش نەزانراوە.

وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی ڕێکان جەمال لە بارەی زیانەکانی ئاگرەکەوە ڕایگەیاند بەهۆی ئاگرەکەوە ژمارەیک خوێندکار بریندار بوون.

هەروەها ڕاشیگەیاند کە ژمارەیەک کارمەندی بەرگری شارستانی بەهۆی ئاگرەکەوە بریندار بوون و ڕوونیشیکردەوە تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە و لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەکەداین.

یەکێک لە خوێندکارانی ڕزگاربووش ڕایگەیاند کە ئاگرەکە لە کاتژمێر شەش بۆ ٦:١٠ خولەک کەوتووەتەوە





PM:06:49:21/04/2017