لەمەودوا هاوڵاتیانی کوردستان دەتوانن سەردانی ئەم وڵاتە بکەن

وڵاتی عێراق و سربیا گرێبەستێكیان ئیمزاكرد بۆ كردنەوەی‌ هێڵی‌ ئاسمانی‌ لە نێوان هەردوو وڵات لەمەودوا بێ بەرامبەر ڤیزا دەدرێت بەهاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کورستان.

وەزارەتی‌ گواستنەوەی‌ عێراق ڕایگەیاند "كازم فنجان حەمامی‌ وەزیری‌ گواستنەوە گرێبەستێكی‌ لەگەڵ جێگری‌ سەرۆك وەزیران و وەزیری‌ بنیاتنانەوە و گواستنەوەی‌ سربیا ئیمزا كردوە".

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەپَی‌ گرێبەستەكە هێڵی‌ فڕۆكەوانی‌ نێوان عێراق و سربیا دەكرێتەوە و بەخۆڕایی ڤیزا بە هاوڵاتیان هەردوو وڵات دەدرێت بەمەبەستی‌ گەشتكردن"




PM:07:23:21/04/2017