ئەمڕۆ ٢٢ی نیسان، ١١٩ ساڵ بەسەر لە چاپدانی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بەناوی ڕۆژنامەی کوردستان تێدەپەڕێت وبە بۆنەی ساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردییەوە چەەند چالاکییەک بە ڕێوە دەچێت.
لە ساڵی ١٨٩٨ بە هەوڵی میقداد میدحەد بەدرخان و جەلادەت بەدرخان لە قاھیرە لە وڵاتی میسر ڕۆژنامەیەکیان بە ناوی کوردستان بڵاوکردەوە، کە ئەوە بە یەکەم ڕۆژنامەی چاپکراو دادەنرێت لە مێژووی کورددا.
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەدوو چالاكی یادی رۆژنامەگەری كوردی دەکاتەوە. چالاكی یەكەم بریتیە لە كردنەوەی پێشانگایەكی تایبەت هەمیشەیی بەناوی (پانۆرامای رۆژنامەگەری لە پایتەختی رۆشنبیری) لەلایەن رۆژنامەنووس مەریوان مەسعود-ەوە ئامادەكراوە.
هەروەها چالاکی دووەم بریتی دەبێت لە پانێڵێک بە ناونیشانی ڕۆڵی ڕەخنە لە ڕۆژنامەگەی کوردی، کە چەند ڕۆژنامەنووسێکی "بەئەزموون" پێشکەشی دەکەن کە ئەوانی هەریەکە لە شوان محەمەد و توانا عوسمان و ڕامیار مەحمود و لەتیف فاتح دەبن و ڕێوڕەسمەکە لە هۆڵی پیرەمێرد لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
هاوکات ئەمڕۆ لە شاری کەرکوک، سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان یادی ١١٩ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی دەکاتە و چالاکییەکە کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە هۆڵی چالاکی قوتابخانەکانی کەکرکو بەڕێوە دەچێت.