تەندروستی هەرێم لەبارەی بوونی برنجی پلاستیكی روونكردنەوە دەدات

وڵاتی چین بەهۆی هێزی كاری هەرزان یەكێك لەو وڵاتانەیە كە بەردەوام بەهەموو شێوازەكان هاوشێوەی شمەك‌و كاڵاكان دروست دەكاتەوە، لەوانە جۆرەكانی برنج كە لەپەتاتە‌و پلاستیك دروست دەكرێن.

بەهۆی ئەوەی برنجی پلاستیكی لە شێوە و ڕەنگ و تامدا لە برنجی ئاسایی دەچێت ئەستەمە لەو ڕێگایانەوە جیای بكەیتەوە، ئەمەی خوارەوە ٣ ڕێگایە بۆ جیاكردنەوەیان:

1 - برنجی پلاستیكی سەرئاو دەكەوێت، بۆیە دەتوانیت برنجەكە بكەیتە ئاوەوە و بەوە تاقی بكەیتەوە.
2- چەن دەنكێك لە برنجەكە بسوتێنە، دەبینیت وەك پلاستیك دەسوتێت و بۆنی پلاستیكەكەی لێدێت.
- بەردەوام لە كاتی برنجدا ئەو ماركانە بكڕە كە ناسراون و تاقیكراونەتەوە و متمانەیان هەیە.

لە لایەكی دیكەشەوە لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنەی تەندروستی و خۆراك لە بەشی پشكنین و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، برنجی پلاستیكی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بوونی نیە.

ئەو ئەندازیارەی خۆراك وتیشی" بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان كۆنتڕۆڵكراوە برنجی پلاستیكیش لە بازارەكانی جیهان بازرگانی پێوە دەكرێت".

بۆ بینینی دروستكردنی برنج بە پلاستیك‌و پەتاتە لێـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــرە كلیك بكە.




AM:11:53:22/04/2017