لەم ھەفتەیەدا ھەردوو دەرماڵەی ھاندانی حکومەتی ھەرێم و پارەی پترۆدۆلاری کەرکوک بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردی لەو شارە دابەشدەکرێت.
ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی لەزاری حەسیبە عەبدوڵا بڵاویکردەوە " زۆربەی کارە ئیداریی و ڕێکارە یاساییەکانمان تەواوکردووەو لەم ھەفتەیەدا دەرماڵەی پترۆدۆلاری فەرمانبەرو مامۆستایانی بەشی کوردی لەپەروەردەی کەرکوک دابەشدەکرێت.
حەسیبە عەبدوڵڵا دەربارەی دواکەوتنی پارەی هاندان، وتی:" ئەو پارەیە لەم ھەفتەیەدا دابەشدەکرێت پارەی سێیەمە، بەڵام ھۆکاری دواکەوتنەکەی بۆ بەڕێوەبەرەکان دەگەڕێتەوە، کە دەرماڵەکەیان بەسەر مامۆستایان دابەشکردووەو مامۆستایان واژۆیان نەکردوە، بۆیە وردبینی لەشێوازی دابەشکردنی دەرماڵەکە دەکرێت".
هاوکات وا بڕیارە لەم هەفتەیدا پارەی هاندانی مامۆستایانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم بدرێت.