وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم ئاشكرایدەكات ژمارەیەك دەرچووی بەشی كشتوكاڵ بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنن.
عەبدولستار مەجید، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاویەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ 23ی نیسان لە بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلێمانی بۆی ساز كرابوو ئاشكرایكرد ژمارەیەك دەرچووی كۆلێژی كشتوكاڵ بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنن بۆ سەرپەرشتیكردنی خانوە پلاستیكیەكان.
وەزیری كشتوكاڵ وتیشی "دامەزراندنی ئەو كەسانە بەشێوەی گرێبەست لە نێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و بە هەماهەنگی لەگەڵ خاوەنی خانوە پلاستیكیەكان دەبێت".
عەبدولستار مەجید هەروەها ئاماژەی بەوەدا ئەم هەوڵەیان بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی بێكاری و هەروەها بە زانستی بەڕێوەبردنی خانوە پلاستیكیەكانە.