بەوێنە..سپی زانیاری ئاڵوگۆڕی خۆکوژێکی داعش و پێشمەرگەیەکی دیل بلآودەکاتەوە

هێزی پێشمەرگە و چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە کارێکی پڕ ئاڵۆزدا، خۆکوژێکی داعش بە پێشمەرگەیەکی دیل دەگۆڕنەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هێزی پێشمەرگە لە دەڤەری خانەقین بەسپی راگەیاند" ماوەی سێ مانگ لەمەوبەر بەرپرسانی هێزی پێـشمەرگەی کوردستان لەدەڤەری گەرمیان لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش ) دیلێکی خۆکوژیان بە پێشمەرگەیەکی گەرمیان گۆڕیوەتەوە".

ئەو سەرچاوەیە بۆ سپی ئاشکرای کرد کە خۆکوژەکەی داعش لە بنچینەدا خەڵکی چیجانەو ناوی " حور جەحفەرە" و لە ساڵی ٢٠١٤دا هەوڵی داوە لە ناوچەی قەرەتەپە خۆی بەهێزەکانی پێشمەرگەدا بتەقێنێتەوە، پێشئەوەی بگاتە ئامانجەکەی لە شوێنی تەقینەوەکە بەر تەقەی پێشمەرگە کەوتووەو بەسەختی بریندار بووەو لەو کاتەوە بەرینێکی سەختەوە کەوتۆتە دەست پێشمەرگە".

سەبارەت بە برینەکەی ئەو خۆکوژە چیچانییە، سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لەو ساتەوەی ئەو خۆکوژە کەوتۆتە دەست پێشمەرگە بەدیلی، لەبەر گرنگی ئەو خۆکوژە لەنێو داعشدا هێزی پێشمەرگە هەوڵێکی زۆری داوە نەمرێت و چەندان نەشتەرگەری قورسی بۆ کراوە، پێش ئاڵوگۆڕی ئەو خۆکوژە لەگەڵ پێشمەرگەیەکدا تەندروستی خۆکوژەکە بەتەواوی چاکبووەو تەنها هەردوو پەنجەی ( شایەتومان و ئەسپێ کوژەی ) قرتاون.

بەپێی زانیارییەکانی سپی ئەو پێشمەرگەیەی لەگەڵ خۆکوژەکەی داعشدا ئاڵوگۆڕی پێکراوە، خەڵکی ناوچەی گەرمیانەو پێشمەرگەی مەبەستی بووە کە ئەو ئاڵوگۆڕە بکات.

لە دوای هێرشەکانی چەکدارانی داعش  بۆ سەرناوچەکانی موسڵ و کەرکوک و تکریت و خانەقین و رووبەرووبوونەیان ل لەچەندان شەڕی قورس لەگەڵ هێزی پێشمەرگە ، ٥٠ پێشمەرگە بەدیل لەلای داعش دەستگیرکران و نزیکەی دوو هێێندەش چەکداری داعش لەلای هێزی پێشمەرگەوە دەستگیرکراون.  
وێنەی چەکدارەکەی داعش و رۆژنامەنووسی دەنگی ئەمەریکا دڵشاد ئەنورە لە کاتی چاوپێکەوتندا
                                                                          




PM:10:25:24/04/2017