ناو وێنەی ئەو پێشمەرگانەی لەبۆردومانی شەنگال شەهید بوون بڵاوكرایەوە
فەرماندەیەكی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال ناوی ئەو پێنج پێشمەرگە ئاشكرا دەكات كە لەئەنجامی بۆردومانی شەنگال لەلایەن فرۆكە جەنگییەكانی توركیاوە شەهید بوون.
عەمید سمێ بۆسەلی، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی وتووە، "لە ئەنجامی بۆردوومانی بارەگاكانی پەكەكە لە شنگال، بارەگایەكی پێشمەرگەیش بەر كەوتووە و بەو ھۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەھید بوون و ژمارەیەك بریندار بوون".
بە وتەی ناوبراو ناوی ئەو پێشمەرگانەی شەهید بوون بریتییە لە: (مستەفا رەسووڵ حەمەد). (ئیدریس عەبدوڵڵا شەمسەددین). (ئیسماعیل سەعید). (ھەژار بەرواری). (بەھجەت محەممەد سەعید).
وتیشی، سێ لەوانە پێشمەرگەی فەرماندەی تایبەتن و یەكێكیش كارمەندی ئاساییشی شنگالە و ئەوەی دیكەیش لە ھێزەكانی بێتەل كاری كردووە.
PM:01:26:25/04/2017