لە شاری
هەولێر تەرمی دوو هاوسەر لە ماڵەکەی خۆیاندا بە کوژراوی دۆزرانەوە و پۆلیسیش دەڵێت
کەسێک بە تۆمەتی کوشتنیان دەستگیرکراوە.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی
پۆلیسی هەولێر بە رووداوی راگەیاندووە، "کاتژمێر شەشی بەیانی ئەمڕۆ رووداوەکە روویداوە و
پیاوەکە ناوی "سەیدا یونس" و ژنەکەش ناوی "ئەمەل"ـە.
عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەولێر وتوویەتی
"کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی ئەو دوو هاوژینە دەستگیرکراوە، کە تاوانباری
سەرەکییە".
بە گوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس "تەرمی ئەو دوو هاوسەرە، کە
خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن، لە نەخۆشخانەی رزگاری هەولێرن بۆ لێکۆڵینەوە".