ئەمرۆ سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە
بریارە پێشنیوەرۆی ئەمرۆ شەممە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی كۆببێتەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سپی راگەیاند: كۆبوونەوەی ئەمرۆ چەندین تەوەر لەخۆ دەگرێت، یەكێك لەوانە پرسی ریفراندۆمو كارا كردنەوەی پەرلەمانی كوردستانە.
وتیشی: یەكێك دیكە لەتەوەرەكان پرسی پەیوەندی یەكێتی لەگەڵ گۆڕانو لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستانە كە لەو كۆبوونەوەی ئەمرۆدا قسەی لەسەر دەكرێت.
AM:09:55:29/04/2017