سپی - ئاژانسەکان
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند تاران دژی ئەنجامدانی
ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانە.
بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی
دەرەوەی ئێران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "کورد بەشێکی گرنگە لە
سەروەری نیشتیمانی و یەکێتی خاکی عێراقدا و لە دەستووری عێراقدا مافی خۆیان هەیە و
نابێت سەروەری و یەکێتی عێراق ڕەتبکەنەوە ".
وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
ڕایگەیاند " بابەتی ڕیفراندۆم پێشنیازێکی نوێ نییە ولە ڕابردوودا چەندین جار
پێشنیازکراوە وئێرانیش پشتگیری و بەرگری لە سەروەری و یەکێتی عێراق دەکات و
دژایەتی هەر دابەشکاریەک و جیابوونەوەیەک دەکەین ".
پێشتریش هێمن هەورامی
ڕاوێژکاری بارزانی ڕایگەیاند بووی، ئێران تاکە وڵاتە کە دژایەتی ڕیفراندۆم و
سەربەخۆیی هەرێم دەکات، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان هیچ کاتێک نەبووەتە مایەی
هەڕەشە بۆی.
هاوکات تا ئێستا تورکیاش دان بەهەرێمی کوردستانیشدا نانێت و بەئیدارەی باکوری کوردستان ناوی دەبات و دژی هەڵکردنی ئالآی کوردستانیش لە کەرکوک وەستایەوە.