لەبری پارێزگاری سلێمانی وازهێنانی خۆی ڕاگەیاند

سپی - سلێمانی
سەردار قادر، لە بری پارێزگاری سلێمانی وازهێنانی خۆی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند و جەختی کردەوە هەر هەڵسوڕاوێکی گۆڕان دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە سەردار قادر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "بە داخەوە کارکردن لەنێوان نەبوونی بودجە و داواکاری هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی قورسە دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لە پۆستی لەبری پارێزگاری سلێمانی ڕادەگەیەنم و لەمەودوا هەڵسوڕاوێکی بزووتنەوەی گۆڕان دەبم".

سپی زیانیویەتی کە بزووتنەوەی گۆڕان بەرەبەرە لە حکومەتی خۆجێی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەرین و گەرمیان دەکشێتەوە و دەبێتەوە بە ئۆپۆزسیۆن.




PM:12:53:02/05/2017