گۆڕان لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی سەردار قادر هاتەدەنگ
له به‌یاننامه‌یه‌کدا، فراكسیۆنی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت "ئێمه وه‌ك فراكیسونی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نین كه هۆكاره ده‌ستنیشانكراوه‌كانی سه‌ردار قادر ڕاستن و جه‌خت له‌چه‌ند خاڵێك ده‌كه‌ینه‌وه".
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
به‌یاننامه‌ی فراكسیونی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
بۆ ڕای گشتی خه‌ڵكی كوردستان و دانیشتوانی سنوری پارێزگای سلێمانی
ئه‌مرۆ به‌رواری2/ 5/ 2017به‌رێز ( سه‌ردار قادر ) له جیاتی پارێزگاری سلێمانی ده‌ستی له كار كێشایه‌وه ، كۆمه‌ڵێك هۆكاری بۆ ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی ده‌ست نیشان كردووه.
ئێمه وه‌ك فراكیسونی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایدهگهییهنین كه هۆكاره ده‌ست نیشان كراوه‌كان ڕاستن و ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه جه‌خت له‌م هۆكارانه ده‌كه‌ینه‌وه:
1- جێبه‌جێنه‌كردنی لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری و مالی و پێنه‌دانی ده‌سه‌ڵات به پارێزگار به پێی مادده‌ی ( 19) له یاسای ژماره (3) ی ساڵی 2009 .
2- ناشه‌فافی له داهاتی ناوخۆی پارێزگای سلێمانی ، خه‌رجنه‌كردنی بۆ خزمه‌تی پارێگای سلێمانی .
3- نه‌بوونی خزمه‌تگوزاییه سه‌رتاییه‌كان له سنوری پارێزگای سلێمانی به‌تایبه‌تی خزمه‌تگوزاری ئاو و كاره‌با و رێگه‌وبان .
4- په‌راوێزخستنی پارێزگای سلێمانی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه و وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
5- دابه‌شنه‌كردنی به‌شه سووته‌مه‌نی ساڵانه‌ی هاوڵاتیان له پارێزگای سلێمانیدا .
6- خراپی و كه‌موكورتی له كه‌رتی ته‌ندرووستی و په‌روه‌رده.
7- وه‌ستانی زیاتر له (1100) پرۆژه كه په‌یوه‌ندی راسته‌و خۆیان به ژیانی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه و خه‌رجنه‌كردنی بوجه‌ی پێویست بۆیان ، كه ده‌بێته هۆی وێرانبوونی پرۆژه‌كان له ئێستا‌و داهاتودا.
فراكسیونی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
2/5/2017
PM:04:57:02/05/2017