وەزارەتی پەروەردە لەبارەی خوێندنی نا حكومییەوە چەند بریارێكی دەركرد
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی كوردستان ژمارەیەک بڕیاری لەبارەی خوێندنی ناحکومیەوە دەرکردو چەند مۆڵەتێكیش رادەگرێت.
بەپێی فەرمانێکی وەزارەتی پەروەردە، کە ئەمڕۆ ٤ی ئایاری 2017، بەواژۆی پشتیوان سادق دەرچووە، ژمارەیەک ڕێنمایی نوێ بۆ کردنەوەی باخچەی منداڵان، قوتابخانەی بنەڕەتی و ئامادەیی، پەیمانگە ناحکومی بۆ ساڵی ٢٠١٧-٢٠١٨ دەرکراوە.
لە بەشێكی فەرمانەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو، مامەڵەکانی کردنەوەی پەیمانگەو بەشە نوێیەکانی پەیمانگە ناحکومییەکان لەلایەن لیژنەی باڵای مۆڵەتەوە دیراسە دەکرێن و پێش پێدانی رێپێدان، ئەویش بەرەچاوکردنی پێداویستی بازاڕی کاری ھەرێمی کوردستان.
لە برگەیەكی دیكەی فەرمانەکەشدا ھاتووە، بەھیچ شێوەیەک مۆڵەت نادرێت بەکردنەوەی قوتابخانەی ناحکومی (بنەڕەتی و ئامادەیی) ئێواران.
PM:03:48:04/05/2017