ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی شەش كەسی ڕاگەیاند

لە راگەیەنراوێكی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە: هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لەناو شاری سلێمانی بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (14)ی مخدرات، 6 كەس دەستگیربكەن.

دەقی راگەیەنراوەكە:

لە درێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، بە مەبەستی بنبڕكردن و ڕێگرتن لە هێنان و بازرگانیكردن بەهەموو جۆرە ماددەیەكی هۆشبەرەوە، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لەناو شاری سلێمانی بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (14)ی مخدرات، لە رۆژانی (9/1/7201) تا (13/3/2017) شەش كەس دەستگیربكەن، دوای گەڵاڵەبوونی دۆسیەكانیان و هەواڵەكردنیان بۆ دادگا، لە رۆژی (2/5/2017) لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانیەوە سزادران بەمشێوەیەی خوارەوە:

1-تاوانبار (هـ،ف،ق) لەدایكبووی ساڵی (1985) عیراق، پیشەی كاسب، رەگەز نێر، بە تاوانی بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیركراوە، سزادراوە بۆ ماوەی (1) ساڵ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەدو پەنجا هەزار دینار.

2-تاوانبار (ف،ع،م) لەدایكبوی ساڵی (1978) كوردی رۆژهەڵات، پیشەی كاسب، رەگەز نێر، بە تاوانی بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیركراوە، سزادراوە بۆ ماوەی (1) ساڵ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەدو پەنجا هەزار دینار.

3-تاوانبار (ح،ن،ع) لەدایكبوی ساڵی (1963) ئێرانی، پیشەی كاسب، رەگەز نێر، بە تاوانی بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیركراوە، سزادراوە بۆ ماوەی (1) ساڵ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەدو پەنجا هەزار دینار.

4-تاوانبار (م،ا،ع) لەدایكبوی ساڵی (1977) كوردی رۆژهەڵات، پیشەی كاسب، رەگەز نێر، بە تاوانی بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیركراوە، سزادراوە بۆ ماوەی (1) ساڵ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەدو پەنجا هەزار دینار.

5-تاوانبار (ا،ا،ح) لەدایكبوی ساڵی (1984) كوردی رۆژهەڵات، پیشەی كاسب، رەگەز نێر، بە تاوانی بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیركراوە، سزادراوە بۆ ماوەی (1) ساڵ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەدو پەنجا هەزار دینار.

6-تاوانبار (س،س،م) لەدایكبوی ساڵی (1984) كوردی رۆژهەڵات، پیشەی كاسب، رەگەز نێر، بە تاوانی بەكارهێنانی مەوادی هۆشبەر دەستگیركراوە، سزادراوە بۆ ماوەی (1) ساڵ، غەرامەكردنی بەبڕی (450000) چوار سەدو پەنجا هەزار دینار.




PM:03:59:04/05/2017