فێستیڤاڵی گوڵ و نەمام سازدەکرێت

فێستیڤاڵی گوڵ و نەمام لەشاری سلێمانی سازدەکرێت و سەدان گوڵ تیادا نمایش دەکرێت.

سبەی یەکشەمە 7ی ئایار فێستفاڵی گوڵ و نەمام لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی سازدەکرێت و ماوەی 6 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

فێستیڤاڵەکە بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی باخچەکان و بە هاوکاری نەمامگە ئەهلیەکان ئەنجامدەدرێت و سەدان گوڵی جۆراوجۆر نمایش دەکرێت.

لەو بارەیەوە هاوژین عوسمان، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی باخچەکان بە "سپی" وت "ئامانجمان لە سازکردنی ئەم فێستیڤاڵە ئاشناکردنی گوڵە جۆراوجۆرەکان و شێوازی گەورەکردنیانە بە هاوڵاتیان".

هاوژین باسی لەوەشکرد ئەو گوڵانەی لەلایەن نەمامگە ئەهلیەکانەوە پیشان دەدرێن بۆ فرۆشتنن و ڕایگەیاند "بە هەموو  جۆرێک لە خزمەتی هاوڵاتیانی شارە خۆشەویستەکەماندا دەبین پێشوازیان لێدەکەین".

بەڕێوەبەرایەتی باخچەکان لە ساڵی 2004وە دامەزراوە و لە 17 بەشی کشتوکاڵی پێکهاتووە و دوو ساڵ جارێک فێستیڤاڵی گوڵ و نەمام سازدەکات.

وێنەکانی خوارەوە بەشێکن لە فێستیڤاڵی ساڵانی ڕابردوو





PM:08:20:06/05/2017