لەبری پارێزگاری سلێمانی سەردار قادر بانگهێشتی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.
د. شێرکۆ حەمە ئەمین پەرلەمانتاری گۆڕان بە سپی میدیای راگەیاند " بە راوێژکردنی نێوان لسیتی گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتووسبەی یەک شەممە کاتژمێر ١٠: ٣٠ بانگهێشتی لەبری پارێزگاری سلێمانی سەردار قادرمان باگهێشتی نووسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان کردووە".
ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی" دەمانەوێت سەردار قادر روونکردنەوەمان بداتێ لەسەر هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی و، ئەو رێگریانەی دەهاتنە رێگای کارەکانی".
رۆژی ٢ی ئایار سەردار قادر سەر لە بری پارێزگاری سلێمانی دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوەو وتی" بە داخەوە کارکردن لەنێوان نەبوونی بودجە و داواکاری هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی قورسە، بەو هۆیەوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لە پۆستی لەبری پارێزگاری سلێمانی ڕادەگەیەنم و لەمەودوا هەڵسوڕاوێکی بزووتنەوەی گۆڕان دەبم".