عەلی باپیر قسەی خۆی لەسەر عەلی کەڵەک کرد

ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی، بە ناڕاستەوخۆ هێرشدەکاتە سەر مەلا عەلی کەڵەك و دەڵێت" قسەی پزیشكەكان بۆ ئێمە سەنگی مەحەكە، نەك كەسانێكی ساختەكار".

عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە لێدوانێکی کە دوێنی لە سلێمانی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندو، بە نا ڕاستەوخۆ هێرشی کردە سەر مەلا عەلی کەڵەک و، وتی" "قسەی پزیشكەكان بۆ ئێمە سەنگی مەحەكە، نەك كەسانێكی ساختەكار كە بەناوی چارەسەر پزیشكییەوە دینیش ناشیرین دەكەن".

سلێمانی، عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی لە درێژەی قسەکانیدا وتی"خەڵكانێك لە پەنابردنە بەر (توبی نەبەوی) لە ئاوی لێڵدا راودەكەن، بەناوی چارەسەر پزیشكییەوە هەندێك شت دەڵین، دەبنە هۆی ناشیرینكردنی ئیسلامیش".

ناوبراو وتیشی " لە سەردەمی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) وەكو زۆربەی بوارەكانی دیكە ئامۆژگاری پزیشكی كردووە،. دەشڵێت "بەڵام ئەگەر لەم سەردەمدا بوایە، هەندێك شتی دیكەی بۆ چارەسەری پزیشكی پێشنیاز دەكرد، بۆیە دەبێت سنوورێك دابنرێت".

ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی سەبارەت بەدەنگەوە چوونی خەڵک بەدەم چارەسەریەکانی عەلی کەڵەکەوە وتی "بەداخەوە خەڵكی سادە‌ و دواكەوتوو لەڕووی فەرهەنگییەوە، دەكەونە ژێر كاریگەری كەسانێكی ساختەكار، كە دینیش ناشیرین دەكەن، بەڵام بۆ بواری پزیشكی قسەی پزیشكەكان بۆ ئێمە سەنگی مەحەكە نەك قسەی كانێكی دیكە".

مەلا عەلی کەڵەک کەسایەتی ئاینی شاری کەڵەکی سەر بەهەولێرەو ماوەی چەند ساڵێکە چارەسەری نەخۆشی ئەو کەسانە دەکات کە رووی تێکدەکەن، ناوەندە زانستیەکان و تەندروستییەکانی ئەو جۆرە چارەسەرە بە خورافات و نازانستی ناوزەد دەکەن. 




PM:01:08:07/05/2017