بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی زیادكردنی موچه‌وه ده‌درێت
بە وتەی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌م هه‌فته‌یه حكومه‌ت وه‌ڵامی لیژنه‌كه‌یان بداته‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بڕین له‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بە میدیاكانی نزیك لە یەكێتی ڕاگه‌یاند، "له‌سه‌ر پێشنیازی لیژنه‌ی دارایی، واژۆ بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕگه‌یه‌كی بودجه كراوه كه تایبه‌ته به‌ڕێژه‌ی له3.8%ی بڕین له‌سه‌رجه‌م موچه‌خۆران".
وتیشی:"له‌یاسای بودجه‌ی گشتی 2016دا ڕێژه‌ی له3% له‌كۆی گشتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڕدراوه، به‌ڵام بۆ بودجه‌ی 2017ی عیراق ڕێژه‌كه زیادكراو كرایه له3.8%، به‌ڵام ئه‌وكات نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا زۆر نزمبوه‌و ئێستا نرخی نه‌وت سه‌روو 50 دۆلاره".
ئاشكراشیكرد، دوو پێشنیاز بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره خراوه‌ته‌ڕوو، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه له‌بودجه‌ی ته‌واوكاری كه ساڵانه ئاماده‌ده‌كرێت، ئه‌و بڕگه‌یه هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه یاخود پڕۆژه‌یاسایه‌كی دیكه ئاماده‌بكرێت و سه‌رله‌نوێ خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دوه‌می بۆ بكرێت و ده‌نگی له‌سه‌ربدرێت.
په‌رله‌مانتاره كورده‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هه‌فته‌ی ڕابردوو داوامان له‌حكومه‌ت كردوه كه له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازه له‌ماوه‌ی 14 ڕۆژدا وه‌ڵاممان بداته‌وه، بۆیه چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌ڵاممی كۆتاییمان بده‌نه‌وه‌و ده‌ست به‌هه‌نگاوه‌كان بكه‌ین".
PM:02:32:07/05/2017