سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی گۆڕان و یه‌كێتی كۆبوونه‌وه
له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی گۆڕان و یه‌كێتی ده‌ستیپێكرد و چه‌ند پرسێك تاوتوێ ده‌كرێن.
له‌و باره‌یه‌وه دكتۆر ئیسماعیل نامیق ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی گۆڕان و یه‌كێتی، ڕایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی نێوان هه‌ردوو لایه و تایبه‌ت ده‌بێت به تاوتوێكردنی دۆخی هه‌رێم و چه‌ند پرسێكی سیاسی، له‌وانه‌ش پرسی حكومه‌تی خۆجێیی پارێزگای سلێمانی و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگاری سلێمانی، هاوكات بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت و گفتوگۆ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت.
PM:01:20:08/05/2017