رێکخه‌ری ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند" كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان هیچ ده‌ره‌نجامێكی ئیجابی نه‌بووه".
محەمه‌د عه‌لی رێکخه‌ری ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به ئاژانسی ئانادۆڵی توركی راگه‌یاند" یه‌كێتی ئاماده نییه، بۆ جێبه‌جێكردنی هیچ بڕگه‌یه‌كی هیچ یه‌كێك له‌و مادده و بڕگانه‌ی كه له‌ناو رێكکه‌وتنه سیاسیه‌كه‌ی هه‌ردوولادا هاتووه".
ئەو لێدوانەی رێکخەری ژووری توێژینەوەی سیاسی دوای رۆژێک لە کۆبوونەوەی سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان دێت کە له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزووتنەوەی گۆڕان له گردی زەرگەتەی سلێمانی ئەنجامدرا.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت" تاوه‌كو ئێستا‌و له دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌یەکی دیکە له نێوان سەرکردایەتی هاوبەشی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دانه‌نراوه كه بڕیاربێت كۆببنه‌وه".
له‌باره‌ی پۆستی پارێزگاری سلێمانییه‌وه، محەمه‌د عه‌لی وتی "دۆسیه‌كه له دوو بابه‌ت خۆی ده‌بینێته‌وه كه ئه‌ویش، یه‌كه‌م بابه‌تی لامه‌ركه‌زیه‌ت و دووه‌میان داهاتی پارێزگاكه‌یه تاوه‌كو ئه‌م دوو بابه‌ته قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كرێت و چاره‌سه‌رێكی بۆ نه‌دۆزرێته‌وه ئه‌وا ئه‌و گرفته هه‌ر دروست ده‌بێت".