ئاسایشی هەولێر لەبارەی دەستگیركردنی 9 شەڕڤانه‌وە رونكردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەك ئاگاداری دەستگیركردنی شەڕڤانانی یەپەگە لە هەرێمی كوردستان نیە.

تاریق نوری، بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە دەستگیرکردنی شەڕڤانانی بیانی لە هەولێر ڕایگەیاند "بەهیچ جۆرێک ئاگاداری دەستگیركردنی شەڕڤانانی یەپەگە نیە لە ناو خاكی هەرێمدا".

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، ئاژانسی هەواڵی فوڕات نیوز نزیک لە پەکەکە بڵاویكردەوە، 9 شەڕڤانی بیانی سەر بە یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) كە خەڵكی وڵاتانی روسیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا و ئەمریكان لە لایەن ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە دەستگیركراون.
 




PM:03:03:12/05/2017