چوارقوڕنە.. ژنێك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

کاتژمێر (5:00)ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە ناحیەی چوارقوڕنە / کۆڵێن سیتی ، هاوڵاتیێک بەناوی (د . س . م ) لەدایک بووی (۱۹۹۹) پیشە ژنی ماڵ ، لە ماڵی خۆیان خۆی هەڵواسیووە بە پەت و بە هۆیەشەوە گیانی لەدەست داوە.

دوای ئەوەی تەرمەکەی بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە و ڕاده‌ستی کەسوکارەکەی کرایەوە.

ناوبراو خاوەنی یەک منداڵە و بەوتەی هاوسەرەکەی هیچ کێشەیەکیان نەبووە . لەسەر ڕوداوەکە ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکەدا بەردەوامە. لەسەر ڕوداوەکە کەس دەستگیر نەکراوە.


ئەمیرحسن..ڕانیە




PM:02:33:14/05/2017