بەهۆی كێشەیەكی خێزانیەوە 9 هاووڵاتی بوونە قوربانی

هاوڵاتیەك بەچەك هێرشی كردە سەر ماڵێك و بەهۆیەوە 9 ئەندامی یەك خێزان بوونە قوربانی.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی كوردپا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئایار لە شاری سەڵماسی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەهۆی كێشەیەكی خێزانیەوە هاووڵاتیەك بە چەك هێرشی كردە سەر ماڵێك و بەهۆیەوە 6 كەس كوژراون و سێ كەسی دیكەش بریندار بوون.

لە هەواڵەكەدا هاتووە كە "ح "زاوای بنەماڵەی"م " هێرشی كردووەتە سەر ماڵی خەزووری و تەقەی لە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە كردووە و هەتا ئێستا دەستگیر نەكراوە.

یەكێك لە قوربانیەكان منداڵێكی ساوای دوو مانگەیە كە بە هۆی سەختی برینەكەیەوە پاش چەند كاتژمێرێك لە ڕووداوەكەگیانی لەدەست داوە.




PM:12:40:17/05/2017