لێدوانی فەرمی ئەوقاف لەسەر یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند تا ئێستا هیچ ڕۆژێکیان وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری نەکردووە.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە بە ماڵپەڕی وشەی وتووە "خەڵكی كوردستان ئاگەدار دەكەینەوە كە وەزارەتی ئەوقاف هیچ لێدوانێكی بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز نەداوە".

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف وتیشی، ئەوەی لێدوان دەدات قسەكەی لە باخەڵێ خۆی دەرهێناوە و هیچ بایەخ و گرنگیشی نییە، چونكە لێژنەی تایبەتمەند لە ڕێگەی گوتەبێژی فەرمییەوە ئەمە ڕادەگەێنێ.

ئەمەش لەکاتێکدا دێت ساڵانە لیژنەی بینینی مانگ لەكۆتا ڕۆژی مانگی شەعبان سەر لە ئێوارە چاودێری بینینی مانگ دەكەن بە دەركەوتنی بۆ بەیانییەكەی وەك یەكەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری دەكەن .




PM:10:48:17/05/2017