بە وێنە .. شوێنی ناشتنی نەوشیروان مستەفا لە گردی زەرگەتە

بەیانی ئەمڕۆ ١٩ ی ئایار کاتژمێر ٨ ی بەیانی نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد، تا ئێستا وا بڕیارە تەرمەکەی لە گردی زەرگەتە بە خاک بسپێردرێت.

تا ئێستا دیار نییە لە چ کاتێکدا نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بە خاک دەسپێردرێت، بەلآم لە گردی زەرگەتە لە نێو مەکۆی گشتی بزووتنەوەی گۆڕاندا، ژمارەیەک لە هەڵسوڕوانی ئەو بزووتنەوەیە لە رێگای " چاڵهەڵکەنێکەوە" سەرقاڵی هەڵکنینی دوا مەزاری نەوشیروان مستەفان.

دوا شوێنی مەزاری رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، دەکەوێتە بەشی سەرەوەی ماڵەکەی خۆی، لەنێوان ماڵەکەی و کەناڵی KNN دایە ئێستا هەڵسوڕاوانی ئەو بزووتنەوەیە خەریکی ئامادەکردنی دوا مەنزڵگای ناشتنینی. 




PM:12:52:19/05/2017