ئەمڕۆ
١٩ی ئایار نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کۆچیی دوایکرد، بەر لە ٢٥
ساڵیش و لە ١٩ی ئایاردا یەکەم هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا.
ئەمڕۆ
نەوشیروان مستەفا لە ڕۆژی هەینیدا کۆچی دوایکرد، بەر لە سێ مانگ و دوو ڕۆژ ،
هاوسەرەکەشی (شوعلە عەلی) هاوشێوەی نەوشیروان مستەفا لە ڕۆژی هەینیدا کۆچیی دوایی
کرد.
نەوشیروان
مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە ساڵی ١٩٩٤ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە،
دوای ٧٣ ساڵ و لە هەمان شاردا کۆچیی دوایکرد، هاوکات لە ڕۆژی یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا لە ساڵی ١٩٩٢ کۆچی دوایی کرد.
نەوشیروان مستەفا لە ساڵی ١٩٤٤ لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی
لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٦٧ کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی بەغدای تەواو کردووە.
لە ساڵی ١٩٦٧ دا نەوشیروان مستەفا بووە بە ئەندامی لقی سلێمانی پارتی
دیموکراتی کوردستان و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ساڵی
١٩٧٥ دا و تا ساڵی ٢٠٠٦ لە ناو یەکێتیدا کاری کردووە و جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی
بووە.
لە ٢٥ تەمووزی ٢٠٠٩ دا بزووتنەوەی گۆڕانی دامەزراند و لیستەکەی ٢٥
کورسی خولی سێیەمی پەرلەمانی بەدەستهێنا و لە خولی چوارەمیشدا گۆڕان ٢٤ کورسی
پەرلەمانی بەدەستهێنا.
نەوشیروان مستەفا لە ساڵی ١٩٨١ هاوسەرگیری کردووە و دوو کوڕ و کچێکی
هەیە بە ناوەکانی نما و چیا و چرا و چەندین کتێبی لە بواری مێژوویی و
ڕۆژنامەگەریدا نوسیوە و زنجیرە کتێبێکیشی هەیە کە تایبەتە بە ژیانی سیاسی خۆی و
ئەو ڕووداوانەی لە کاتی ئەنجامدانی کاری سیاسیدا ڕوویانداوە