عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە میانی وتارێکیدا لە
ڕێوڕەسمەکەدا ڕایگەیاند نەوشیروان مستەفا بە دەوڵەتێکی ئیسلامی کوردی ڕازی بووە.
وتیشی زۆر داوامکرد نەخۆشکەوتنەکەی بکەینە هۆی یەکڕیزی و
تەبایی، بەڵام با کۆچیی دوایییەکەی بکەینە هەوێنی تەبایی، با کەس کەڵکەڵەی ئەوەی
لەمێشکدا نەبێت کە ئەم وڵاتە بەتەنها هی ئەوە ئەم وڵاتە هی هەموو هاونیشتیمانیانە
نەک وەک تاک نەک وەک بنەماڵە ئەو کەڵکەڵەی لە مێشکدا نەبێت کە ئەم وڵاتە بە تەنها
هی ئەوە.
ڕاشیگەیاند ئێمە بە هاوفیکرەکانی نەوشیروان مستەفا و
دوژمنەکانیشی کار لەسەر تەبای بکەین تەبایی لەسەر دادگەری بنیاتدەنرێت و با لەم بێ
یاساییە ڕزگارمان بێت.
دوێنێ ١٩ی ئایار، نەوشیروان مستەفا سیاسەتمەداری دیاری
کورد و ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا بە نەخۆشی کۆچی دوایی
کرد.
نەوشیروان
مستەفا لە ساڵی ١٩٤٤ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و لە ساڵانی شەستەکانەوە دەستی
بەکاری سیاسی کردووە.