چرا
ئەمڕۆ لە پرسەی باوکیدا لە پرسەی ژناندا دەرکەوت و بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و
ئەمەش بە یەکەم ڤیدیۆیی کچەکەی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان
دادەنرێت.
چرا
نەوشیروان مستەفا، یەکێکە لەو کچی سەرکردانەی کە تا ئێستا کەمترین دەرکەوتنی لە
کاری سیاسی هەبووە و زۆر کەم لە میدیاکان دەرکەوتووە یەکەمین دەرکەوتنیشی لە
بەریتانیا بوو لەگەڵ باوک و چیا و نما.
ئەو کچەی نەوشیروان
مستەفا دوو مانگ لەمەوپێش دایکی لەدەستدا و ئەمڕۆش لە پرسەی باوکیدا بە هەمان
شێوەی براکانی دەرکەوت.
نەوشیروان مستەفا لە ساڵی ١٩٤٤ لە
گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٦٧ کۆلێژی زانستە
سیاسییەکانی زانکۆی بەغدای تەواو کردووە.
لە ساڵی ١٩٦٧ دا نەوشیروان مستەفا
بووە بە ئەندامی لقی سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٥ دا و تا ساڵی ٢٠٠٦ لە ناو یەکێتیدا کاری
کردووە و جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی بووە.
لە ٢٥ تەمووزی ٢٠٠٩ دا بزووتنەوەی
گۆڕانی دامەزراند و لیستەکەی ٢٥ کورسی خولی سێیەمی پەرلەمانی بەدەستهێنا و لە خولی
چوارەمیشدا گۆڕان ٢٤ کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا.
نەوشیروان مستەفا لە ساڵی ١٩٨١
هاوسەرگیری کردووە و دوو کوڕ و کچێکی هەیە بە ناوەکانی نما و چیا و چرا و چەندین
کتێبی لە بواری مێژوویی و ڕۆژنامەگەریدا نوسیوە و زنجیرە کتێبێکیشی هەیە کە
تایبەتە بە ژیانی سیاسی خۆی و ئەو ڕووداوانەی لە کاتی ئەنجامدانی کاری سیاسیدا
ڕوویانداوە.