لقى 7ى پارتى ديموكراتى كوردستان له ئه‌مريكا و كه‌نه‌دا له
ئاگادارينامه‌يه‌كدا سه‌يرانێكى خۆى هه‌ڵوه‌شانده‌وه بە بۆنەی کۆچی دوایی
نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانەوە
کەناڵی کوردستان ٢٤ بڵاویکردەوە "بڕيار بوو، به بۆنه‌ى ساڵيادى هه‌ڵگيرساندنى شۆڕشى گوڵان، سبه‌ى يه‌كشه‌ممه
له يادكردنه‌وه‌ى 41 ساڵه‌ى ئه‌و شۆڕشه سه‌يرانێك بۆ كوردانى تاراوگه له ئه‌مريكا
ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام به هۆى پرسه‌ى كۆچى دوايى نه‌وشيروان مسته‌فاوه سه‌يرانه‌كه
هه‌ڵوه‌شێندرايه‌وه".
هەر لە هەواڵەکەی ئەو کەناڵەدا هاتووە "لقى حه‌وتى پارتى ديموكراتى كوردستان،
له ئاگادارينامه‌كه‌يدا پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى كه‌سوكارى رێكخه‌رى گشتيى
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و ئه‌ندام و لايه‌نگرانى بزووتنه‌وه‌كه كردووه".
ڕۆژی ١٩ی
ئایار شۆڕش حاجی وتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند کە نەوشیروان مستەفا
کاتژمێر ٨:٠٠ لە شاری سلێمانی و لە گردی زەرگەتە کۆچی دوایی کردووە.
نەوشیروان مستەفا لە
ساڵی ١٩٤٤ لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٦٧ کۆلێژی
زانستە سیاسییەکانی زانکۆی بەغدای تەواو کردووە.
لە ساڵی ١٩٦٧ دا
نەوشیروان مستەفا بووە بە ئەندامی لقی سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێکە
لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٥ دا و تا ساڵی ٢٠٠٦ لە
ناو یەکێتیدا کاری کردووە و جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی بووە.
لە ٢٥ تەمووزی ٢٠٠٩ دا
بزووتنەوەی گۆڕانی دامەزراند و لیستەکەی ٢٥ کورسی خولی سێیەمی پەرلەمانی بەدەستهێنا
و لە خولی چوارەمیشدا گۆڕان ٢٤ کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا.
نەوشیروان مستەفا لە
ساڵی ١٩٨١ هاوسەرگیری کردووە و دوو کوڕ و کچێکی هەیە بە ناوەکانی نما و چیا و چرا
و چەندین کتێبی لە بواری مێژوویی و ڕۆژنامەگەریدا نوسیوە و زنجیرە کتێبێکیشی هەیە
کە تایبەتە بە ژیانی سیاسی خۆی و ئەو ڕووداوانەی لە کاتی ئەنجامدانی کاری سیاسی‌دا
ڕوویانداوە.