لافیته‌كانی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا لەهەولێر لێكرانه‌وه‌

سه‌رجه‌م ئه‌و لافیتانه‌ی بۆ كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا لەشاری هەولێر هەڵواسرابوو ، لێكراونەتەوەو وتەبێژی پۆلیسی هەولێریش هیچ زانیاریەك نادركێنێت .

ئەمرۆ یەك شەممە پرسەی نەوشیروان مستەفا لەشاری هەولێر بەڕێوەدەچێت و بەهۆی كۆچكردنی ناوبراویشەوە چەندین لافیتەو نوسراوی سەرەخۆشی لەچەند شەقامێكی هەولێر هەڵواسراون، بەڵام لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە ڕێگەیان پێنەدراون و لێكراونەتەوە .

هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێریش لەلێدوانێكیدا لەسەر ئەم بابەتە به‌ڕادیۆی نه‌وای راگه‌یاندووە: "له‌و باره‌یه‌وه‌ هیچ زانیارییه‌ك ناده‌م".




PM:05:36:21/05/2017