نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان تاجە گوڵینە دەخاتە سەر مەزاری نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان.
مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەمیانەی بەشداریکردن لە بەرنامەیەكی رووداودا ئاشكرای كرد كە نێچیرڤان بارزانی سبەینێ سەردانی مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان لەشاری سلێمانی دەكات.
مەلا بەختیار وتیشی "نێچیرڤان بارزانی لەسەردانەكەیدا هاوخەمی خۆی بۆ بزوتنەوەی گۆڕان بەبۆنەی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەردەبڕێت و تاجە گوڵینە دەخاتە سەر مەزارەکەی”.
ڕۆژی هەینی 19ی ئایار نەوشیروان مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كۆچی دوایی كرد و سەر لەبەیانی ڕۆژی 20ی ئایار لەگردی زەرگەتەی شاری سلێمانی بەخاك سپێردرا ماوەی دوو رۆژ لەسلێمانی و یەک ڕۆژ لەشاری هەولێر پرسەی بۆ دانرا.