مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە
بڕیارە ئەمرۆ شەممە 25ی ئایار مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە شاری سلێمانی كۆببێتەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە یەكێتی نیشتمانیی بە سپی راگەیاند: بڕیارە ئەمرۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كۆببێتەوەو لەكۆبوونەوەكەشدا چەندین تەوەر قسەوباسی لەسەر دەكرێت.
لەوتەی سەرچاوەكە لەكۆبوونەوەی ئەمرۆدا ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئامادەكاریی بۆ كۆبوونەوەی سەركردایەتی دەكات. هەروەها تاوتوێكردنی وەڵامەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر نەخشەرێگاكەی یەكێتی، یەكێكی دیكە لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەی ئەمرۆی مەكتەبی سیاسی دەبێت.
بەوتەی سەرچاوەكە، كۆبوونەوەی ئەمرۆی مەكتەبی سیاسی بڕیاربوو شەممەی هەفتەی رابردوو ئەنجام بدرایە، بەڵام بەهۆی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبوونەكە دواخرا.
AM:09:29:25/05/2017