نرخی سوته‌مه‌نیه‌وه هەرزان كرا
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌رزانكردنی نرخی گاز له‌وێستگه‌كانی فرۆشتنی سوته‌مه‌نی ئاشكراده‌كات و سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌ش دەڵێت "ئه‌گه‌ر پلانی تۆكمه هه‌بوایه، ده‌بوو نرخی سوته‌مه‌نی زۆر هه‌رزانتر بكرایه له‌سه‌ر هاوڵاتیان و شۆفێران".
د.غالب محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌و سه‌رچاوه سروشتیه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی سلێمانی ڕاگه‌یاند، "ئێستا نرخی گاز له‌وێستگه‌كانی فرۆشتنی سوته‌مه‌نیی هه‌رزانبوه به‌جۆرێك، نرخی یه‌ك لیتر گاز پێشتر 600 دینار بوو، به‌ڵام ئێستا كراوه‌ته 550 دینار".
له‌باره‌ی هۆكاری هه‌رزانبونی نرخی گازه‌وه د.غالب هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، "به‌هۆی باشبونی پێدانی كاره‌بای نیشتیمانی به‌هاوڵاتیان، مۆلیده ئه‌هلیه‌كان كه‌متر كارده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش واده‌كات كه‌متر سوته‌مه‌نی گاز به‌كاربهێنن، جگه‌له‌وه‌ش له‌وه‌رزی هاویندا ئیشوكاری به‌شێك له‌ئۆتۆمبێله گه‌وره‌كان كه به‌گاز كارده‌كه‌ن، كه‌مترده‌بێته‌وه‌و ئه‌وه‌ش خواست له‌سه‌ری كه‌مترده‌كاته‌وه".
به‌وته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه، "ئه‌گه‌ر پلانێكی تۆكمه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانه‌وه دابنرایه، ده‌توانرا ئه‌و نرخه‌ی له‌ئێستادا له‌سه‌ر ئه‌و سوته‌مه‌نیه جێگیركراوه، زۆر هه‌رزانتربێت، به‌ڵام نه‌توانراوه پڕۆژه‌یه‌كی گشتگیر‌و هه‌مه‌لایه‌نه دابنرێت كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیاندا بێت و نرخی سوته‌مه‌نی له‌سه‌ر هاوڵاتیان هه‌رزانبكرێت".
AM:10:21:25/05/2017