وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم
ڕێنماییەکی بۆ ئەو کەسانە بڵاوکردەوە کە مۆڵەتی بێ مووچەیان کردووە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەمڕۆ لە ماڵپەڕی
فەرمی خۆی ڕێنماییەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە "ئەو فەرمانبەرانەی
کە مۆڵەتی بێ مووچەیان پێدراوە بە پێی ڕێنماییەکای سەرەوە دەکرێت لەسەر داواکاری
خۆیان ئەم مۆڵەتە بپچڕێنن بەر لە تەواوبوونی ماوەکەی و بە ڕەچاوکردنی پێویستی
فەرمانگەکەی و پچرانی ئەم مۆڵەتە تەنها لە دەسەڵاتی وەزیری پەیوەندیدار یان سەرۆکی
دەستەی نەبەستراو بە وەزارەت دەبێت".
ئەو نوسراوە کە ئیمزای ڕابەر سدیق محەمەد
بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری بە وەکالەتی لەسەرە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ئەم
نوسراوە لە بەرواری ١٧ی ئەم مانگەوە جێبەجێ دەکرێت.