دوای ١٧ ساڵ چاوەڕوانی ئەم کارە بۆ نەوشیروان مستەفا دەکەن

خێزانێکی هەولێر دوای ١٧ ساڵ چاوەڕوانکردنی بوونی منداڵێکی کوڕ، دواجار بە هۆی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفاوە بڕیاریاندا منداڵەکەیان ناوبنێن نەوشیروان.


دایک و باوکی منداڵەکە ڕوونی دەکەنەوە ئەوان ناوێکی تریان بۆ منداڵەکەیان دانابوو بەڵام لە پاش کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا بڕیاریاندا ناوی بنێن نەوشیروان.


باوکی ئەو منداڵەش ڕایگەیاندووە ئەستەمە منداڵەکەی من بتوانێت جێگەی کاک نەوشیروان بگرێتەوە چونکە کەس ناتوانێت ئەوە بکات، بەڵام هیوادارم منداڵەکەم لەسەر رێبازەکەی ئەو بەردەوام بێت.

نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا، لە ١٩ی ئەم مانگەدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.





PM:11:30:28/05/2017