وەزارەتی دارایی هەفتەی ئایندە خشتەیەکی نوێی
مووچەی مانگی چواری سەرجەم فەرمانگە و وەزارەتەکان ڕادەگەیەنێت و بە گوێرەی
زانیارییەکانی سپیش بەر لە ٢٥ مانگ مووچەی سەرجەم شوێنەکان دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی بە
سپی ڕاگەیاند "هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری
فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتەکان نوسراویان بۆ وەزارەت ناردووە و
هەفتەی ئایندە خشتەی نوێی موچە ڕادەگەیەنرێت".
وتیشی کە وەزارەتی دارایی لە هەوڵدایە کە تا ٢٥ی مانگی حوزەیران و بەر لە جەژنی ڕەمەزان
مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بکات.
بە گوێرەی ئەو خشتەیەی پێشتر وەزارەتی دارایی
بڵاویکردووەتەوە ئەمڕۆ دوو شه‌ممه به‌روارى 29/5/2017، مووچه‌ى مانگى 3ى ساڵى 2017 ى ئه‌م
شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
- وه‌زاره‌تى كاره‌با
- وه‌زاره‌تى گواستنه‌و گه‌یاندن
- وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن
- وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى
- وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانى
- وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوان
- وه‌زاره‌تى كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانى ئاو
- وه‌زاره‌تى پلان دانان
- وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان
- دیوانى چاودێرى دارایی
- ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ
- ناوچه كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم
- ده‌سته‌ى ژینگه
- ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان
- ده‌سته‌ى ده‌سپاكى
- كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان
- ڕۆژى سێ شه‌ممه به‌روارى 30/5/2017، مووچه‌ى مانگى 3ى ساڵى 2017 ى ئه‌م
شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
- وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار
- مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى
- مووچه‌ى (كه‌م ئه‌ندامان)ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
- ڕۆژى چوار شه‌ممه به‌روارى 31/5/2017، مووچه‌ى مانگى 3ى ساڵى 2017 ى
ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
- وه‌زاره‌تى داد
-ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى
- سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم
- سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان
- سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران