دۆلار هاڕەی كرد
پاش بڕیارێكی بانكی ناوەندی عێراق نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزی.
خاوەنی نووسینگەی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی بە سپی رایگەیاند پاش نیوەرۆی ئەمرۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی بوو بە 123 هەزارو 750 دینار.
ئەمەش لەكاتێكدایە سەرلەبەیانی ئەمرۆ 100 دۆلار بە ١٢٤ هەزارو ٢٥٠ دینار بووە.
بانكی ناوەندی عیراق بڕیاریدا بە زیادكردنی بڕی خستنەبازاڕی دۆلار و بەوهۆیەشەوە نرخی دۆلار بەڕێژەیەكی بەچاو دابەزی، بەپێی بەیاننامەیەكی بانكەكەش ئەمڕۆ 110 هەزار دۆلار زیاتر لەبڕی ڕۆژانی پێشوو خراوەتە بازاڕەوە.
بانكی ناوەندی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ شەممە، بڕی 149 ملیۆن و 45 هەزار دۆلار بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا بە 38 بانك و 10 كۆمپانیای حەواڵی دارایی فرۆشراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كە بۆ فرۆشتنی هەر دۆلارێك بە كاش 1182 دینار وەرگیراوە و بۆ حەواڵەش بڕی 1190 دینار وەرگیراوە.
بڕیاری زیادكردنی خستنەبازاڕی دراوی بیانی لە جۆری دۆلار بۆتە هۆی ئەوەی نرخی ئەو دراوە لە بازاڕەكاندا دابەزێت.
PM:03:48:30/05/2017